لە نێو فایلەكانی دادگاوە ژن و مێردایەتییەكی سەیر!!
 كەسێك دوای هەشت مانگ شووكردن، ئینجا داوای تەڵاق بكات و سووریش بێ لەسەر وەرگرتنی تەڵاقەكەیی و هەموو مافەكانی و تەنانەت داوای قەربووكردنەوەش بكات، دەبێ پاساوێكی بەهێز و مەنتقی هەبێ، ئەگەر نا دەبێ پاڵنەرێك وا لە ئافرەتێك بكات كە تازە بووكیش بێت و خۆشی بە تەڵاقدان بدات.. ئەمە یەكێك بووە لەو كێشە سەیر و سەمەرانەی كە یەكێ لە دادگاكانی باری كەسینە بینیوویەتی و ئێمەش پوختەكەی لێرەدا بڵاودەكەینەوە...
(عەبدولكەریم) پیاوێكی (47) ساڵییەو كەسێكی هێمن و پیاوێكی نەجیبە، ئەو كە خاوەن سێ كچ و دوو كوڕە، كچە گەورەكەی لە تەمەنی(25) ساڵیدایە و ناوی( پەخشان)ە.
ئەم كچەی خوێندنی لە پەیمانگا تەواو كردووە و دوو ساڵێك دەبێ لە فەرمانگەیەك دامەزراوە، (عەبدولكەریم) سەبارەت بە كێشەی كچەكەی شەرمی كرد هیچ بڵێت و پێی‌خۆش نەبوو لە زاری ئەوەوە مەسەلەكە بزاندرێت هەر چەندە بۆ دەرخستنی راستی، حەزی دەكرد شتەكە روونبكاتەوە، بەڵام وەك بەخۆی گوتی با هیچ شتێك لە زاری ئەوەوە بڵاو نەبێتەوە، بۆیە ئاماژەی بۆ پارێزەرەكەیانی كرد كە ئاگاداری هەموو كەین و بەینی مەسەلەكە و ماڵی(عەبدولكەریم) و چۆنییەتی خوازبێنی كردنی(پەخشان) و پاشان داوای تەڵاق كردنەكەی بوو، چونكە جگە لەوەی پارێزەری(پەخشان) بوو، هەروەها ئامۆزاشی بوو، ئەو پارێزەرە تەواوی مەسەلەكەی بۆ گێڕاینەوە و گوتی:
مێژووي يه‌كه‌مين ئۆتومبێل و شه‌مه‌ندۆفێر و فيته‌ر له‌عيراق
.jpg)
ئه‌گه‌ر لاپه‌رِه‌كاني مێژووي كۆني عيراق له‌ماوه‌ي سه‌ده‌ي بيسته‌مدا هه‌ڵده‌ينه‌وه، زۆر رووداو و چيرۆكي جوان و سه‌رنج راكێشمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
يه‌كێك له‌و رووداوه سه‌رنجڕاكێشانه، په‌يدا بووني يه‌كه‌م ئۆتومبێل بوو له به‌غدا له‌ساڵي 1908 پاشان له‌ساڵي 1920 په‌يدابووني يه‌كه‌م ميكانيكي ئۆتومبێلي واته فيته‌ر له‌به‌غدا، هه‌روه‌ها هاتني يه‌كه‌م ترێن (شه‌مه‌ندۆفێر) له‌ساڵي 1915 كه له نێوان به‌غدا و سامه‌رِا كه‌وته‌كار.
مێژوو ناسه‌كان ده‌ڵێن يه‌كه‌م ئۆتومبێل له ساڵي 1908 هاته به‌غداوه خاوه‌نه‌كه‌ي حه‌مدي پاشاي بابان بوو ئه‌و كات ئه‌ندامي ئه‌نجومه‌ني شاره‌واني به‌غداد بوو، خه‌ڵكي پێيان سه‌ير بوو ئه‌م ئۆتومبێله ده‌رِوات بێ ئه‌وه‌ي كه‌رو وڵاخ رابكێشێت.
هه‌وره‌ها ده‌گێرِنه‌وه يه‌كه‌م ترێن كه له‌ساڵي 1915 كه‌وته كار له‌سه‌ر هێڵي نێوان سامه‌رِاو به‌غدا كاري ده‌كرد، پاشان له ساڵي 1918 حوكمرِاني به‌ريتانيا له‌عيراق برِيارياندا ئه‌و شه‌مه‌ندۆفێره بۆ گواستنه‌وه‌ي كه‌ل وپه‌لي هاوڵاتيان به‌كار بهێنرێت له نێوان به‌غدا و فه‌لوجه، دواتر به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي هێڵي شه‌مه‌ندۆفێري عيراق بڕياري فراوانكردني هێڵي شه‌مه‌ندۆفێره‌كه‌يدا بۆ هه‌ڵگرتني هه‌موو جۆره بارڵهه‌ڵگرێك له‌نێوان كوت و به‌غداد و خانه‌قي و حله.
فێستیڤاڵی (Festival Weibs Bild III ) یه‌كێكه له‌و فێستیڤالانه‌ی كه‌سالانه له‌شاری (كۆڵن)ی ئه‌ڵمانی رێكده‌خرێت و تایبه‌ته به‌هونه‌ری ژنان و به‌چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری شاری كۆڵن ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌مساڵ كه له‌ڕۆژانی (13-21/3) كاره‌كانی فێستیڤاڵ به‌رده‌وام بوو، تیایدا كاره هونه‌رییه‌كانى (شێوه‌كارى، شانۆ، فیلم، موزیك، ئه‌ده‌ب) نمایشكراوبوون.

خه‌تای خۆم بوو؛ كه‌یه‌كه‌م ئه‌لبوومی كورده-ى گۆرانیبێژه، (7) گۆرانی به‌ناوه‌كانی (غه‌ریبـی، دابڕان، خه‌تای خۆم بوو، چۆن بتبه‌خشم، گوڵم سه‌فه‌ر ئه‌مترسێنێ، هه‌بوو نه‌بوو، چۆن دڵم دێت) له‌خۆگرتووه، كه له‌تێكستی زیاد ئه‌سعه‌د، جه‌بار حه‌بیب، هێمن شێخ عومه‌ر، شالاوء ئاوازی گۆرانییه‌كانییه‌كانیش (4)یان هى هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌دو (3)یان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند رۆژ كه‌ریم-ه‌وه دانراونء دابه‌شكردنی موزیكیش له‌لایه‌ن بژار دیلان، دیده‌ن، سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی، گۆران كامیل، رۆژ كه‌ریم ئه‌نجامدراوه.
به‌ر له سه‌فه‌ر چه‌ند شتێك بۆ وتن
هه‌میشه شتێك ئه‌مێنێته‌وه به‌ر له مردن بۆ وتن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت گوێ بگرین، زۆر شتی جوان و ساتی هه‌ستیار هه‌ن، ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن رێگه بدات زۆر كارمان ماوه ده‌بێت ته‌واویان بكه‌ین. ئه‌ی خوایه مردن وا زوو مه‌نێره، زۆر قسه ماون بۆ وتن. كه‌مێك كاتمان ئه‌وێت بۆ كاره ته‌واونه‌بووه‌كانمان، ره‌نگه‌كانمان كاڵمه‌كه‌وه ئه‌ی
2 ته‌رم و ژماره‌یه‌ك پارچه‌ی لاشه‌ی مرۆڤی مۆمیاكراو له‌ئه‌ڵمانیاوه گه‌یه‌نرانه سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان بۆ وانه‌ی پراكتیكی توێكاری كۆلێژه پزیشكییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، رۆژی 20/3 دوو ته‌رم و چه‌ند پارچه‌یه‌كی لاشه‌ی مرۆڤی مۆمیاكراو گه‌یه‌نرانه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌وباره‌یه‌وه مونیر سه‌لیم راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه
کورد ڤۆیس مڵپەرێکی هەمەڕەنگە
|
کەناڵی تەلەفزێۆنیە کوردیەکان |
|
|
|
|
|
|
|